رۆژی سێ‌شه‌ممه 22ی جۆزه‌ردانی 97ی هه‌تاوی له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکرای مه‌جلیس له نێوان دوو نوێنه‌ری مه‌جلیس به‌ناوه‌کانی “موحبی نیا و ڕه‌حیمی” له‌سه‌ر قاچاخی که‌لوپه‌ل و گرفته ئابوورییه‌کان و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیی ماڵی له ئێران، شه‌ڕه‌قسه و، ده‌مبه‌ده‌مه رووی دا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا یه‌کێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ناوی “مزه‌فه‌ر موحبی‌نیا” ، به ڕاشکاوی دانی به‌وه داناوه که نێو به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی نیزام گه‌نده‌ڵیی ماڵی هه‌یه‌و له‌و باره‌وه گوتی: ، که ئێمه نه‌ته‌نیا پێشمان له قاچاخی که‌لوپه‌ل نه‌گرتووه، به‌ڵکوو خۆمان قاچاخچین و، له درێژه‌ی قسه‌کانی دا باسی له خه‌مساردی به‌رپرسان به نیسبه‌ت چاره‌سه‌ر‌کردنی گرفته‌ئابوورییه‌کان کرد و، رووبه نوێنه‌رانی دیکه رایگه‌یاند:زیاتر له بیست ساڵه له مه‌جلیس و داموده‌زگاکانی دیکه باس له به‌ره‌به‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ قاچاخی که‌لوپه‌ل ده‌کرێ و، ده‌ڵێن؛ گه‌روره‌ترین مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئابووریی وڵات! به‌ڵام له که‌س شاراوه نیه که هێندێک ناوه‌ندی ملهوڕ که وڵامده‌ر به ده‌وڵه‌ت نین، هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م دۆخه‌ن، وا هاتووته ئاراوه.
ئه‌و نوێنه‌ره با هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه له کێشه‌کانی وڵات وه‌کوو داته‌پێوی ئابووریی وڵات و، بشێوی بازاڕی دراو و، گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هۆکاری ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ نابه‌رپرسیاریه‌تی کاربه‌ده‌ستان و داموده‌زگا حکومییه‌کان گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره له وته‌کانی نه‌یشارده‌وه که به‌رنامه‌و پلانه‌کانی رێژیم بۆ چاکسازیی ئابووریی وڵات و پێش‌گرتن له قاچاخی که‌لوپه‌ل، نه‌ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵکوو قاچاخی که‌لوپه‌ل له ئێران به‌ده‌ستی کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی نیزامه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژی یه‌کشه‌ممه 20ی جۆزه‌ردان نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد جه‌لال مه‌حموود‌زاده له دووتۆی نامه‌یه‌ک‌دا رووبه وه‌زیری نێوخۆی وڵات به باس کردن له به‌رده‌امیی کوشتنی کۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور به تاوانی قاچاخچی بوون، ڕایگه‌یاند ؛ به‌رده‌وامیی کۆڵبه‌رکوشتن له کاتێک‌دایه چه‌ندین که‌ڕه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ وه‌زیری نێوخۆ باس کردووه که ڕێگای پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی قاچاخ ، ته‌قه کردن له کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد نیه، به‌ڵکوو قاچاخچی واقعی به‌شێک له به‌رپرسانی خۆدی نیزامن که له به‌نده‌ر و ئسکله‌کانی وڵات ، به نایاسایی ماشینی لۆکس هاوه‌رده ده‌که‌ن، نه‌ک چینی چه‌وساوه‌ی کۆڵبه‌ر که بۆ دابین‌کردنی بژیوی ژیانیان ڕێگای پڕ له مه‌ترسییان هه‌ڵبژاردووه.