که‌مپه‌ینێک له‌ژێر ناوی “به‌خشش” که چه‌ند ساڵه له سه‌رده‌ستی چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی کورد بۆ سرێنه‌وه‌ی توندوتیژی و په‌ره‌پێدان به روحی لێبوردوویی له کۆمه‌ڵگا چالاکی ده‌کا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژنێکی مه‌حکووم ئێعدام بۆ ژیان و، ڕزگار کردنی له په‌تی سێداره، تازه‌ترین هه‌وڵی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌یه.
به‌شێکی به‌رچاو له چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاری سنه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوێک له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان داوایان کردووه که فریای ئه‌و ژنه به‌ندکراوه که بڕیاره دوای مانگی ڕه‌مه‌زان له سێداره بدرێ بکه‌ون و، له مردن ڕزگای بکه‌ن.
فه‌ریده ساڵحی 55 ساڵه، خه‌ڵکی مه‌ریوان که 17ساڵه به تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی له به‌ندیخانه‌دایه، دوای کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان رووبه‌ڕووی ئێعدام ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه به هه‌وڵ وماندووبوونی زۆری چالاکانی مه‌ده‌نی بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌ی دڵیان نه‌رم بووه ، که له هه‌مبه‌ر پێدانی “دیه” به بڕی 350میلیۆن ڕه‌زایه‌ت بده‌ن و حوکمه‌که‌ی جێبه‌جێ نه‌کرێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا که‌مپینی”به‌خشش له درێژه‌ی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کانی خۆی به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یانراوێک داواکاره له که‌سانی خێرخواز یارمه‌تییه‌کانیان بنێرن بۆ ئه‌و که‌مپه‌ینه، هه‌تا دره‌نگ نه‌بووه گیانی مرۆڤێک له ئیعدام ڕزگار بکرێ.
شیاوی باسه چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی شاری سنه، ساڵی ڕابردووش به هه‌وڵ و تێکۆشانی مرۆڤدۆستانه ، توانییان گیانی دوو که‌سی دیکه له سزای ئێعدام ڕزگار بکه‌ن.