سه‌رۆکوه‌زیری لوبنان قسه‌کانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی قوودسی سپای پاسدارانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی لوبنان به ده‌ستێوه‌ردان له‌و وڵاته زانی و به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت و گوتی: ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری لوبنان به قازانجی ئێران و ناوچه‌که نیه.
سه‌عه‌د حه‌ریری سه‌رۆکوه‌زیری لوبنان ، وته‌کانی قاسم سوله‌یمانی و، پاڵپشتی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی له حزبوڵڵا و ده‌ستێوه‌ردان له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی جێگای شه‌رم زانی و، ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه خه‌ڵکی لوبنان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
جێی‌ئاماژه‌یه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی یه‌که‌کانی سپای قوودس، دوای به ده‌ستهێنانی زیاتر له نیوه‌ی کورسییه‌کانی پاڕله‌مانی لوبنان له لایه‌ن حزبوڵڵاوه، به لاتاو باسی له‌وه کرد که سه‌ره‌ڕای دابین‌کردنی 200میلیۆن دۆلار له لایه‌ن وڵاتی عه‌ره‌بستان و به تیرۆریست زانینی ڕێبه‌ری حزبوڵڵا، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، به‌ڵام ئه‌و ڕێکخراوه توانی نیوه‌ی زیاتری کورسییه‌کانی لوبنان به ده‌ست‌بهێنێ.
شیاوی باسه ده‌وڵه‌تی ئێران به هه‌موو شێوازێک پاڵپشتی له ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌کا له وڵاتانی عێراق و لوبنان، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌ون، به‌ڵام له عیڕاق بۆی نه‌چووه سه‌ر و، سه‌ره‌ڕای تێچووی ماڵیی زۆر و پشتیوانی کردن له لایه‌نه‌کانی نیزیک به تاران ، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به پیچه‌وانه‌ی ویستی ئێران ده‌ر که‌وت.