سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل ده‌ڵێ ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه خوازیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له سووریه بوون.
بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل پاش سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئورووپا ڕایگه‌یاند كه وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له سووریه ده‌ربڕی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسراییل وێڕای پشتیوانی كردنی ئه‌و 3 وڵاته له ده‌ركردنی ئێران له سووریه ئه‌وه‌شی گوت: كه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تاران له ناوچه ده‌بێته‌وه و ئیزن نادا هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریه جێگیر بكرێن.
شایانی باسه كه ئیسراییل به‌رده‌وام گوتوویه كه ئێران ناتوانێ له سنووره‌كانی سووریه بمێنێته‌وه و، مه‌ترسی بخاته‌سه‌ر ئیسراییل و تا ئێستا چه‌ندین جار فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسراییل مۆڵگه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له سووریەیان بۆردومان كردووه.