دوای لێدوانەکەی جەواد لاریجانی یەکێک لە دەمڕاستەکانی نیزام و جێگری نێودەوڵەتی و سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ لە دەزگای قەزایی ئێران و یەکێک لە ڕواێژکاران و کەسانی نیزیک بە خامنەیی، سەبارەت بە رووداوی ١١ی سیپتامبر ، قسەکانی لە میدیاکانی جیهان و بەتایبەتی ئامریکا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی دویچەولە قسەکانی جەواد لاریجانی کە هێندێک لە بکەران و بەڕێوەبەرانی ڕووداوی تیرۆریستی ١١ی سیپتامبر لە سنوورەکانی ئێرانە تێپەڕیون، لە میدیاکانی جیهان و بەتایبەتی لە ئامریکا دەنگی داوەتەوە.
بە پێی هەمان سەرچاوە لەم ڕۆژانە جەواد لاریجانی لە کاناڵی دووی دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی وێڕای ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەمریکایی سەبارەت بە ١١ی سیپتامبر، هاوکات کە پێوەندیی ئێران لەو کردەوە تیررۆریستییە ڕەت دەکاتەوە، بەڵام نایشارێتەوە کە هێندێک لە بکەران و دەستوپێوەندییەکانی ئەلقاعیدەو پێوەندیدار بەو ڕووداوە لە سنوورەکانی ئێران تێپەڕیون و، پاسپۆرتیان موهری لێی نەدراوە و، هەر ئەمەش بۆ بەباسی رۆژەڤ لە میدیاکانی ئەمریکا.
شیاوی باسە ئیرنا میدیای حکوومی ئێران رۆژی یەکشەممە ٢٠ جۆزەردان دەنگدانەوەی قسەکانی لاریجانی لە ڕاگەیاندنەکانی ئامریکا و عەرەبستان خستە بەرباس و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، دەقی قسەکانی جەواد لاریجانی لەهەمبەر ڕووداوی ١١ی سیپتامبر و پێوەندیی ئێران بەو ڕووداوە بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی دویچەولە، جێگری کاروباری نێونەتەوەیی دەزگای قەزایی ئیران، محمەممەد جەواد لاریجانی دانی بەوە داناوە کە هێندێک لە ئەندامانی ئەلقاعیدە لە کاتی تێپەڕبوونیان لە سنووری ئێران ڕێگرییان لێی نەکراوەو بە پاسپۆڕتی ئەفغانستان و عەرەبستانەوە بە بێ هیچ لەمپەر و لێپرسینەوەیەک تێپەڕیون.
جێی وەبیرهێنانەوەی دوای کردەوە تیرۆریستییەکەی ١١ی سیپتامبر لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی بە بڕیاری جۆرج دەبلیوو بۆش و کۆنگرەی ئەمریکا ، کۆمیسیۆنێک لە ژێر ناوی ” کۆمیسیۆنی نەتەوەیی هێرشی تیرۆریستی دژ بە وڵایەتەیەکگرتووەکانی ئامریکا” بۆ ڵێکۆڵینەوە لەو بارەوە پێکهات، کە لە ئاکامدا تێپەڕینی بەشێک لە بکەران و بەڕێوەبەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە خاک و سنووری ئێران ئاماژەی پێدراوە.
بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی ئامریکا وەکوو “دیلی کالر” و “نیوروک پۆست” باس لەوە دەکەن کە وتەکانی ئەم دواییانەی جەواد لاریجانی دەسکەوتەکانی کۆمیسیۆنی ١١ی سیپتامبر سەبارەت بە دەستوپێوەندیی ئێران لە ڕووداوی ١١ی سیپتامبر پشتڕاست دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە هەر وەک لە هەواڵەکانی پێشووتر هاتبوو نیزیک بە یەک مانگێک لەمەوپێش دادگایەکی شاری نیویۆڕک، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تاوانی بەشداریی کردن لە هێرشی تیرۆریستی١١ی سیپتامبر بە بڕی ٦ میلیارد دۆلار سزا دا.