رێبه‌رانی حه‌وت وڵاتی پیشه‌یی جیهان ناسراو به گرووپی “جی 7” له کۆتایی دوو رۆژ دانیشتن له “کێبێک”ی کانادا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگا نه‌درێت کۆماری ئیسلامی ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی ڕابگات، ڕێککه‌وتنیان کرد.
سه‌رۆککۆماری ئامریکا دۆناڵد تڕا‌مپ پێش به جێهێشتنی ئه‌و کۆبوونه‌وه رۆیشتنی بۆ سه‌نگاپوور، به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کوره‌ی باکوور، له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند گرووپی “جی 7” وێڕای باس کردن له گرینگ‌ترین رووداوه‌کانی جیهان به نیسبه‌ت پاوانخوازی و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی ئێران و زێده‌خوازی ناو‌کی ئه‌و وڵاته بڕیاریان داوه له ڕێگای جۆراجۆرەوە پێشی لێ‌بگرن.
هه‌روه‌ها ئانگێلا مێرکێل له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: هیشتا له‌سه‌ر شێوازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئێران ناکۆکی هەیە، به‌ڵام له سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشکیی ئێران و نیگه‌رانییه‌کان له‌و باره‌وه هاوڕاین.