که‌مپه‌ینێک بۆ ده‌سبه‌سه‌رکردنی یه‌کێک له قازی و بازجۆوه‌کانی ڕێژیمی ئێران، له ئاڵمان
په‌نابه‌ران و چالاکانی مافی مرۆڤی ئێرانی و نیشته‌جێ له وڵاتی ئاڵمان، له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که قازی غوڵامڕه‌زا مه‌نسووری له وێدا خه‌وێندراوه، که‌مپه‌ینێکیان بۆ ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌و به‌رپرسه قه‌زاییه پێکهێنا.
جێی ئاماژه‌یه غوڵامڕه‌زا مه‌نسووری ، کە به قازی سه‌رکوت ناسراوه‌و ده‌یان حوکمی ناڕه‌وای به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران، به تایبه‌تی جیابیران سه‌پاندوه و، له داخستنی رۆژنامه‌کان و ده‌سبه‌سه‌رکردن و سزادانی رۆژنامه‌نووسان ده‌ستی باڵای هه‌بووه.
به‌شێک له دژبه‌رانی ڕێژیمی ئێران به بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازێک داویان له په‌نابه‌رانی ئێرانی، نیشته‌جێی ئاڵمان کردووه که په‌یوه‌ست بن به‌و که‌مپه‌ینه هه‌تا به ئاگادار کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی و گوشارخستن سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، به‌رپرسانی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر بکرێن، یان پێش له هاتووچۆ کردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران بگیردرێ.
شیاوی باسه له ڕاده‌ی خوێندنی ئه‌و به‌رپرسه قه‌زاییه هیچ زانیارییه‌ک له به‌رده‌ست‌دا نیه‌و له ساڵی 1392ی هه‌تاوی سه‌رپه‌ره‌ستی دادسه‌رای ناوچه‌ی 3ی تارانه و هه‌روه‌ها له ساڵی 91 نیزیک به 16 رۆژنامه‌نووس به حوکمی غوڵامڕه‌زا مه‌نسووری سزا دران و ئه‌و به‌رپرسه قه‌زاییه له زاڵ‌کردنی که‌شێکی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر بوواری فه‌رهه‌نگ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێران، ده‌وری به‌رچاوی هه‌بووه.
جێی‌وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی رابردووش کاتێک که مه‌حموود شاهرۆدی یه‌کێکی دیکه له به‌رپرسانی قه‌زایی ئێران له هه‌مان نه‌خۆشخانه شاری هانۆفێری ئاڵمان چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ ده‌کرا، به‌شێکی زۆر له دژبه‌رانی ڕێژیم داوای ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و به‌رپرسه‌یان کرد، که به په‌له له ئاڵمان گوسترایه‌وه بۆ ئێران.