له ئێران ئاخرین هه‌ێنی مانگی ڕه‌مه‌زان که به رۆژی قوودس و پشتیوانی کرد له خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ناوه‌زد کراوه و بۆ کۆماری ئیسلامی زیاتر بیانووه‌یه‌که بۆ هێنانه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵک و دروشم‌دان به دژی ئیسراییل و ئامریکا و ڕه‌وایی به‌خشین به سیاسه‌ته‌کانی خۆی ، به‌ڵام ئه‌مساڵ به ساردی وکه‌ساسی ئه‌و ڕێپێوانه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ڕابردوو 18ی جۆزه‌ردان سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی به‌ربڵاوی ده‌نگ وڕه‌نگ و میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌شداریی کردنی خه‌ڵک له ڕێپێوانی رۆژی قوودس، به‌ڵام به پێی گرته ڤیدیۆ و وێنه‌کانی شاره جیاجیاکانی ئێران، خه‌ڵکی ماندوو و وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران رۆژ به‌رۆژ زیاتر پشت له کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن.
ئه‌و به‌شداریی نه‌کردنه له کاتێک‌دایه که ڕێبه‌ری ڕیژیم خامنه‌یی له ڕێوڕه‌سمی 14ی جۆزه‌ردان له سه‌ر قه‌بری خومه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له دژبه‌رانی ڕێژیم ، به‌تایبه‌تی ئیسراییل و ئامریکا کرد گوتی: “خه‌ڵکی ئێران له رۆژی قوودس به به‌شداریی کردنیان هه‌ڵوێستیان ده‌بێ به‌رانبه‌ر به زلهێزه‌کان”، به‌ڵام هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که نه‌ته‌نیا خه‌ڵک به‌رفراوان به‌شدارییان نه‌کردووه، به‌ڵکوو له زۆر شوێن ئاراسته‌ی دروشمه‌کانیان رووبه کۆماری ئیسلامی بووه، هه‌رئه‌مه‌ش بۆ به‌هۆی ئه‌وه که ده‌نگ وڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی په‌نا ببا بۆ ساخته کردن وچه‌واشه‌کاردن له‌و باره‌وه.