ئه‌مریكا داوای له ده‌وڵه‌ت و شیركه‌ته‌كانی جیهانی كرد كه خێراتر پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنن.
ئه‌مریكا ده‌وڵه‌ت و شیركه‌ته‌كانمی جیهانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به خێرایی پشت له كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن و له‌و وڵاته بكشێنه‌وه. كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی دابینكردنی پاره و چه‌كوچۆڵ بۆ تیرۆریستان، هه‌وڵدان بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران پێویستی به‌وه هه‌یه سزا بدرێ و هه‌نر بۆیه داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن پێوه‌ندیی بازرگانیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپچڕێنن.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پاریس، له‌نده‌ن و برلین ڕۆژی ڕابردوو داوایان له ئه‌مریكا كردبوو كه گه‌مارۆی وڵاته‌كه‌ی نه‌یانگرێته‌وه و به پێوه‌ندی بازرگانی خۆیان درێژه بده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و شیركه‌ت و وڵاتانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه چالاكی له ئێران ریسكێكه و له‌وانه‌یه له داهاتوودا كێشه‌یان بۆ دروست بكا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆكان ده‌یانگرێته‌وه و به توندی سزا ده‌درێن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا سێرگی لاورۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ده‌ڵێ: پاش كشانه‌وه ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته به ته‌واو مانا به‌ره‌نگاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێته‌وه.