نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی گوتی: چاوه‌ڕوانیی پێبه‌ندبوونی ئێران به ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی زۆر كه‌مه.
ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌زا نه‌جه‌فی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی وێڕای ئاماژه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام گوتی: “جیهان نابێ چاوه‌ڕوانی له ئێمه هه‌بێ، ئێران هه‌م گه‌مارۆی له‌سه‌ر بێ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێبه‌ند به ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی بێ.”
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆێتەرز، ڕه‌زا نه‌جه‌قی له كۆبوونه‌وه‌ی شورای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام به ناقانوونی و پێشێلكردنی ئاشكرای بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زانی و گوتی: ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی یه‌ك لایه‌نه ئیمزا نه‌كرابوو كه هه‌ر وڵاتێكی پێی خۆش بێ بكشێته‌وه. ئه‌و ڕێكه‌وتن له نێوان چه‌ند وڵات‌دا په‌سند و ئیمزا كرابوو كه به‌و پێیه هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌بێ ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ: “ئێمه ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌مان له‌به‌ر لادانی گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ئیمزا كرد، ئێستا كه گه‌مارۆكان خه‌ریكن بگه‌ڕێنه‌وه ئێمه ناچار نین پێبه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتن بین.”
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێوڕه‌سمی 29مین ساڵوه‌گه‌ڕی مردنی روحۆڵا خومه‌ینی، ڕێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوو به كاربه‌ده‌ستانی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی گوتی: “به‌خێرایی ئاماده‌یی ئه‌وه‌تان هه‌بێ كه دووباره به‌رنامه‌ی ناوكیی وڵاته‌كه‌مان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ده‌بێ 190 هه‌زار سانتریفیۆژ چالاك بكرێنه‌وه.”
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو هێدێر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێداگریی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ پیتاندنی ئۆرانیوم ده‌ست پێ بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ژان ئایو لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه‌ش ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له هێڵی سوور پیتاندن نزیك بووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه‌یبه‌زاندووه.
پێشتریش پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتبووی ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران پۆلۆتیونیوم به‌رهه‌م بێنێ و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بێده‌نگ بێ ئێمه بۆخۆمان هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێ.