رۆژی پێنج شەمە ٥ ی پووشپەڕ کە بەرامبەر بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی دووری لە ماددە هۆشبەرەکان، بە دەستپێشخەری باخچەی منداڵانی “باوان” لە شاری مەهاباد پۆلیک لە منداڵانی ئەوشارە بە رێپێوانی نمادین و هەڵگرتنی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار بەم بارەوە هەرەشە و مەترسییەکانی دیاردەی ئیعتیادیان لەسەر ئێستاو داهاتووی خۆیان بەرزکردەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و پەرەئەستاندنی ئیعتیاد یەکێک لە گەورەترین کێشە کۆمەلاتییەکانی ئیرانە کە رۆهەڵاتی کوردستانیشی گرتوتەوە.