شیركه‌تی فڕۆكه‌سازیی بۆئینگ به هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرێبه‌ستی فرۆشتنی 80 فڕۆكه‌ی به‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شانده‌وه و فڕۆكه‌ی پێ نافرۆشێ.
شیركه‌تی فڕۆكه‌سازیی بۆئینگ ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به هۆی سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی ڕێژیمی ئێران ئه‌و شیركه‌ته هه‌موو مه‌عامه‌لاتی خۆی ڕاده‌گرێ و ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌یه‌كیشی پێ نافرۆشێ و هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌و شیركه‌ته له ساڵی 2016 گرێبه‌ستی فرۆشتنی 80 فڕۆكه‌ی به بڕی 17 میلیارد دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا كردبوو، كه به پێی ئه‌و گرێبه‌سته مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌با یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی له جۆری بۆئینگ 777 به كۆماری ئیسلامی فرۆشتبا. به پێی ئه‌و گرێبه‌سته شیركه‌تی بۆئینگ قه‌راربوو 50 فڕۆكه‌ی جۆری مۆدێل بۆئینگ 737 و 30 فڕۆكه‌ی مۆدێل بۆئینگی 777 له ماوه‌ی 10 ساڵدا ته‌حویل ئایرباسی كۆماری ئیسلامیی ئێران بدا كه به هۆی گه‌مارۆكانه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
پێویست به‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی ڕێژیمی تاران شیركه‌ت و بانكه جیهانییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ئێران به‌جێ دهێڵن و یه‌كیه‌تیی ئورووپاش كڕینی نه‌وتی ئێرانی ڕاگرت و هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه‌ش شیركه‌تی ماشێن سازیی پێژۆش ڕایگه‌یاند كه هه‌موو چالاكییه‌كانی له ئێران ڕاده‌گرێ. به داخرانی شیركه‌تی پێژۆ خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر بێكار ده‌بێ و شه‌پۆلی بێكاری له ئێران چه‌ند بەرابەر دەبێتەوە.