بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا بە هۆی فشارەکانی ئەمریکا، داواکاریی یەکیەتیی ئورووپای بۆ سەرمایەگوزاریی لە ئێران ڕەد کردەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا لە ژێر فشارەکانی ئەمریکا بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەگرێ.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا باسکی پێدانی وام بە یەکیەتیی ئورووپایە ئێستا دوایین بڕیار خۆی داوە و پشتیوانیی لە گەماڕۆکانی ئەمریکای کردووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە یەکیەتیی ئورووپا بەردەوام پێداگریی لەسەر مانەوەی بەرجام دەکەن.
ڕۆیتەرز دەنووسێ: ٦ دیپڵماتی یەکیەتیی ئورووپا و لایەنە پێوەندیدارەکانی ئەو یەکیەتییە لەوە نیگەرانن کە گەڵاڵەی کۆمیسیۆنی ئورووپا بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی چەند میلیارد دۆلاری جێبەجێ نەکرێ.
بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا، ساڵی ڕابردوو توانی زیاتر لە ٥٦ میلیارد یورۆ لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بۆ یەکیەتیی ئەرووپا ڕابکێشێ.
هەر لەو پێوەندییەدا شیرکەتی ماشین سازیی پێژۆی فەڕانسەش ڕۆژی دووشەممەی ئەو حەوتوویە بە پێی قانوونی ئەمریکا دەبێ هێڵی بەرهەمهێنانی خۆی لە ئێران بە خێرای ڕابگرێ.
ئەو شیرکەتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە لە ساڵی ٢٠١٦ گرێبەستێکی ٤٠٠ میلیۆن یوڕۆییمان تا ساڵی ٢٠٢٠ ئیمزا کردووە کە قەرارە ٤٤٥ ماشین بەرهەم بێهێنین.