د. ئاسۆ حه‌سه‌نزاده: ته‌نیا کاتێک له ئێران ڕێژیمێکی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رپرسیارمان ده‌بێ که ئه‌و ڕێژیمه له‌پێشدا له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی خۆیدا وڵامده‌ر بێ
(وتووێژی «ڕووداو» له‌گه‌ڵ جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌مریکا له به‌رجام)
(له ئینگلیسییه‌وه وه‌رگێڕدراوه)
تێگه‌یشتنتان له‌باره‌ی بڕیاری ترامپ بۆ کشانه‌وه له ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران چیه؟
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بڕیارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به باش یا به خراپ له قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ناو‌کی بڕیارێکه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێژیمێکدا دراوه که ئێمه به‌دژی خه‌بات ده‌که‌ین، سروشتیترین هه‌ڵوێست بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه که پێشوازی له‌و بڕیاره بکه‌ین. به‌و حاڵه‌ش، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌خلاقی یا ته‌نانه‌ت سیاسی بۆ ئه‌و بڕیاره بڕوانم، پێم باشه لێره‌دا له ڕوانگه‌یه‌کی قانوونییه‌وه بۆی بچم. به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی باو که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ناو‌کی به‌پێچه‌وانه‌ی قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن، ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌و بڕیاره شتێک نیه جگه له ئه‌نجامی مه‌نتقیی کار و کرده‌وه‌کانی ئێران. هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ریه‌تی رێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به حوسنی نییه‌ته‌وه جێبه‌جێ بکا، واته هیچ کارێك نه‌کا که به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ست و ئامانجی ڕێککه‌وتنه‌که بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێ که چه‌کی ناو‌کی چه‌کێکی کۆمه‌ڵکوژ و ئامرازێکی بره‌وپێدانی نفوزی سیاسی و نیزامیی ده‌وڵه‌تانه، ناکرێ ده‌وڵه‌تێک له‌لایه‌ک بچێته نێو پرۆسه‌یه‌کی داماڵینی ناو‌کی و له‌ولاشه‌وه هاوکات ده‌ست بکا به پرۆگرامێکی مووشه‌کی بالیستیک، یان درێژه به ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی بدا. ده‌زانین که ئه‌م پرسانه به‌شێک نه‌بوون له ڕێكکه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌یان شتێک نه‌بوو جگه له بنکۆڵ کردنی متمانه که مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی جێبه‌جێبوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی بوو.
ئایا پێتان وایه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له سه‌رده‌می ئۆبامادا که ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێرانی لێ که‌وته‌وه، ستراتژییهكی دروست بوو؟
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، ڕووداوه‌کانی ساڵانی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌ریانخست که کشانه‌وه له‌و ناوچه‌یه و به‌جێهێشتنی به‌سه‌ر خۆیدا باشترین ستراتژی نیه. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ش که پێوه‌ندیی به ڕێککه‌وتنی ناوکییه‌وه هه‌یه، ئه‌و کاته ئێمه پێمان وابوو که ئه‌مه ده‌توانێ ئاڵوگۆڕێکی ئه‌رێنی بێ به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڕاستی مه‌یدانی مانۆڕی خراپکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی سنووردار بکا و چیدیکه‌ش پرسی ناو‌کی هه‌موو سه‌رنجی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆی نه‌با، به‌ڵکوو ئه‌مجاره ئاوڕ له پرسی ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لانی ئێران بدرێته‌وه. که‌موکوڕیی هه‌ره بنه‌ڕه‌تیی «به‌رجام» ئه‌وه بوو که به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌که‌ی «جامع» نه‌بوو و ته‌نیا گه‌شه‌پێدانی ناوکیی ده‌گرته‌وه. ده‌زانین که باڵی هه‌ره توندڕه‌وی ڕێژیمی ئێران به توندی موخالف بوو که پرسه‌کانی دیکه بخرێنه بازنه‌ی دانوستانه‌کان. به‌ڵام ئه‌وه که به‌رجام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی هێشتبۆوه که ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه‌ی له ڕێگه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌وه وه‌ده‌ستی هێنابوونه‌وه به ئازادی بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی تێکده‌رانه‌ی خۆی له ناوچه‌دا به‌کار ببا، جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی مه‌حکووم به شکست کردبوو.
سزا ئابوورییه‌کان هاووڵاتییانی ئێرانیش ئازار ده‌ده‌ن. شڕۆڤه‌ی ئێوه له‌و باره‌وه چیه؟
که‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بکا که سزا ئابوورییه‌کان له‌پێشدا زیان به خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نن، به‌تایبه‌تی چین و توێژه هه‌ره بێده‌ره‌تانه‌کان. به‌ڵام کێ ده‌بێ بۆ ئه‌مه لۆمه بکرێ؟ بێگومان ڕێژیمی ئێران. جێگه‌ی داخه که خه‌ڵکی وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک ئێران به‌مجۆره له‌لایه‌ن حکومه‌تی خودی ئه‌م وڵاته‌وه به بارمته گیراوه. پێویسته ئه‌وه‌ش وه‌بیر بێنینه‌وه که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له‌سایه‌ی ڕێککه‌وتنی ناوکییه‌وه ئه‌سڵه‌ن نه‌ببووه هۆی باشبوونی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک. ئه‌مه ده‌ری ده‌خا که کێشه‌که له شوێنێکی دیکه‌یه. له‌وه‌ش زیاتر هه‌روه‌ک له مانگه‌کانی ڕابردوودا دیتمان ئه‌م دۆخه خه‌ڵکی هان داوه که هه‌ستنه سه‌ر پێ و چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن، ئه‌مه‌ش خراپ نیه.
ئیداره‌ی ترامپ ڕایگه‌یاندووه که ستراتیژیی گۆڕینی ڕێژیم له ئێرانی نیه. که‌وایه بۆچی ئێوه هێشتا پشتیوانی له سزا و گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر ئێران ده‌که‌ن؟
نه ڕێککه‌وتنی ناو‌کی و نه کۆتایی ڕێککه‌وتنه‌که و گه‌مارۆ پێوه‌ندیداره‌کان بژارگهلێک نین که ئێمه داوامان کردبن یان له‌باره‌یانه‌وه پرس و ڕاوێژ‌مان پێ کرابێ. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک فاکتن که ئێمه ته‌نیا ده‌توانین ده‌ره‌نجامه سیاسییه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگێنین. ئێمه ده‌ڵێین گه‌مارۆکان به‌ته‌نیا کافی نین. به‌ڵکوو پێویسته گه‌مارۆکان بخرێنه چوارچێوه‌ی ستراتژییه‌کی هه‌مه‌لاگیر و مونسه‌جیم. ئه‌مریکا وه‌ها ستراتژییهكی نه سه‌باره‌ت به ناوچه و نه سه‌باره‌ت به ئێران نه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پاش هاتنه‌سه‌رکاری سه‌رۆک ترامپ زۆر شت گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام ئێمه هێشتا له ستراتژییه‌کی ڕوونی ئه‌مریکا که ئومێد و متمانه‌ی خه‌ڵک و هێزه‌کانی لایه‌نگری گۆڕان له ئێران بۆخۆی رابکێشێ دوورین. ئه‌وه که ئه‌مریکا گۆڕینی رێژیم بۆ خه‌ڵکی ئێران به‌جێ دێڵێ شتێکی خراپ نیه. به‌ڵام به‌بێ هه‌نگاوی به‌کرده‌وه به‌دژی سیاسه‌تی تێکده‌رانه‌ی ڕێژیم له ناوچه‌دا و به‌بێ مێکانیزمی پشتیوانیی به‌كرده‌وه له خه‌ڵکی ئێران له به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری سه‌رکوتکه‌رانه‌ی رێژیم، نه ناوچه ئاشتی و ئارامی به خۆیه‌وه ده‌بینێ، نه خه‌ڵکی ئێرانیش به ئازادی و پێشکه‌وتن ده‌گه‌ن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سزا و گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ستراتیژیی خه‌باتی ئێوه به دژی ڕێژیمی ئێران ده‌بێ؟
ئێمه خه‌باتێک به‌ڕێوه ده‌به‌ین که به‌ستراوه به دۆخی پێوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و دنیای ده‌ره‌وه نیه و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوه که فشاری زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران به قازانجی خه‌باتی ئێمه‌شه. گه‌مارۆکان به‌ته‌نیا شتێکی وا له وه‌زعیه‌تی خه‌باتی ئێمه ناگۆڕن. ئه‌گه‌ر بێت و _وه‌ک هیوامانه_ ستراتژیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا به‌ڕاستی خواسته‌کانی گه‌لانی ئێرانیش له‌به‌رچاو بگرێ، ئه‌و وه‌خته پێمان وایه که به‌هۆی ڕابردووی خهباتگێڕیمان و به‌هۆی توانا‌مان بۆ رێکخستنی خه‌ڵک، ئێمه ده‌توانین به‌رده‌نگ و هاوبه‌شێکی کارساز بین. له هه‌ر حاڵ‌دا، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی له‌پێشمانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌وله‌وییه‌تمان ڕێکخستنی خه‌ڵک له نێوخۆیه، هیچ کام له شێوه مه‌شرووعه‌کانی خه‌بات به‌دژی ئه‌م ڕێژیمه وه‌لا نانێین و خۆمان بۆ ئه‌و کاته ئاماده ده‌که‌ین که بارودۆخی نێوخۆیی و هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ك به کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن.
له ڕوانگه‌ی ئێوه‌وه باشترین سیاسه‌تی ده‌ره‌وه که ئه‌مریکا بیگرێته به‌ر کامه‌یه؟ ده‌تانه‌وێ یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چی بکا؟
باشترین ستراتیژی بۆ ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا ئه‌وه‌یه که له دیله‌مای هه‌ڵبژاردن له‌نێوان درێژه‌دانی بێ‌کۆتایی وه‌زعیه‌تی مه‌وجوود له‌لایه‌ک و له‌لای دیکه‌ش هێرشێکی نیزامی که مه‌علووم نیه که‌نگێ و چۆن ڕوو ده‌دا، بێته ده‌ر. ئه‌من پێم وایه ڕێگایه‌کی سێهه‌م هه‌یه که هه‌ق وایه تاقی بکرێته‌وه. ئه‌ویش بریتییه له به‌شدارکردنی به‌کرده‌وه و کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی لایه‌نگری گۆڕانن له ئێران، هاوکات له‌گه‌ڵ مێکانیزمێک بۆ پێشگرتنی ڕێژیم له سه‌رکوتی خوێناویی بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵک. ئێمه ئاماده‌ین له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکارانه‌ی هه‌م له‌باری قانوونی و سیاسییه‌وه په‌سندن و هه‌م له‌گه‌ڵ واقعییه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران گونجاون، یارمه‌تیده‌ر بین. ئێوه به دروستی ئیشاره‌تان به ئورووپاییه‌کان کرد. ڕێژیمی ئێران هه‌میشه سوودی له جیاوازیی ڕوانین له‌نێوان ئه‌مریکا و یه‌كیه‌تیی ئورووپا وه‌رگرتووه. ئێستا ئورووپاییه‌کان وێڕای هه‌وڵدان بۆ پاراستن و په‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه که له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، دان به‌وه‌ش داده‌نێن که ڕێککه‌وتنێکی نوێ که هه‌مه‌لاگیر بێ و ئه‌مریکاشی له‌گه‌ڵ بێ، پێویسته. واته دوو ئاقاری هاودژ و پێچه‌وانه. به‌بێ یه‌كخستنی هه‌ڵوێست له‌نێوان ئورووپا و ئه‌مریکادا، هیچ سیاسه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا سه‌رکه‌وتوو نابێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌که ئاماده‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عیراق له ئێران بن. ئێستا کاتیه‌تی بۆ ئه‌وه که ئورووپاییه‌کان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له درێژخایه‌ندا چاو لێ بکه‌ن. ئێمه ته‌نیا کاتێک ڕێژیمێکی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رپرسیارمان ده‌بێ، که ئه‌و ڕێژیمه پێشدا له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی خۆیدا وڵامده‌ره‌وه بێ.
لە ژمارەی ٧٢٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)