ئاژانسێکی ئیتلاعاتی وڵاتی ئاڵمان ، ڕایگەیاند؛ کە ڕێژیمی ئێران دەستی داوەتە سیخوڕی لە وڵاتەو هەوڵ دەدا، لەسەر پەنابەرانی ئێرانی ودژبەری ڕێژیمی ئێران زانیاریی کۆبکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی “فاکس نیوز” ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدایە، دەستی ڕابگاتە کەرەسەی نیزامی و چەکی کۆمەڵکوژ و کەلوپەلی پێویست بۆ بەهێز کردنی بەرنامەی مووشەکی .
بە پێی زانیارییەکانی ناوەندێکی ئیتلاعاتیی ئاڵمان، ئێران لە باشووری ئاڵمان کە شوێنێکی پێشکەوتوویە لە بوواری تێکنۆلۆژی و کۆمپانیاکانەوە، دەستی داوەتە سیخوڕی و چالاکییەکانی لەوێدا زیاتر کردووە.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە هەوڵی ئێران بۆ ئەوەیە کە کەلوپەلی پێوێست بۆ سازکردنی چەکوچۆڵ و زانیاریی بە دەستهێنان بۆ بەرنامە مووشەکی و نیزامییەکانیەتی.
هەر ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییە ئاشکرای کردووە کە ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە، خەریکی سیخوڕی کردنە لە دژی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ، کە پەنابەرن لە وڵاتی ئاڵمان و لەو پێوەندییەش پەرەی بە چالاکییەکانی خۆی داوە.
هەروەها دەڵێ: ناکۆکییەکانی دەوڵەتی تاران لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی لەسەر پرسی ناوکی و بەرنامەی مووشەکی، بۆتە هۆی سیخوڕی کردنی ئێران لە وڵاتانی رۆژئاوایی و لەو بارەوە هوشداری داوە بە وڵاتانی دیکە .