خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی فەرمانی دا 190 هەزار سانترفیووژ وەکار بخرێتەوە.
وەگەڕکەوتنەوەی ئەوەندە ژمارەیە لە سانترفیووژەکان یەکێک لە هێڵە سوورەکانی خامنەیی پێش ڕێککەوتنی ئەتومیی ڤییەن بوو، بەڵام بەرجام ئێران پێمل بە وەستاندنی سانترفیووژەکان تا 10 ساڵ دوای ڕێککەوتنە کردبوو. دوای ئەو ماوەیەش ئێران بۆی هەبوو تەنیا 5 هەزار سانترفیووژی هەبێ. پێش خامنەیی و لەگەڵ هاتنەدەرێی ئەمریکا لە بەرجام، حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێرانیش فەرمانی بە ڕێکخراوی وزەی ئەتومی کردبوو خۆیان بۆ پیتاندنی پیشەیی و بێسنووری ئۆرانیوم ئامادە بکەن.
خامنەیی ڕوو بە وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا گوتی ئەوان چاوەڕوانیی ئەوەیان لە ئێران هەیە هەم گەمارۆی ئابووری لەسەر بێ و هەم دەست لە بەرنامە ئەتومییەکەشی هەڵگرێ، بەڵام ئەو خەونە نایەتە دی!