کۆمیتەی ئیمدادی خومەینی هەموو ڕۆژێ بەربانگ و پارشێوی هەزاران کەس لە غەزە دابین دەکا.
داهاتی سەرەکیی کۆمیتەی ئیمداد لە شوێنی کۆبوونەوەی سندووقی خێراتی خەڵک و هەروەها بودجەی ساڵانەی وڵاتە و بە گشتی ناندانی 300 هەزار کەس لە غەزە هەمووی لەسەر حسێبی گیرفانی خەڵکی ئێرانە. ئەو سیاسەتە تەبلیغییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حاڵێکدایە کە لە مێژساڵە خەڵکی ئێران لە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکاندا دژی یارمەتییە ماڵییەکانی ئێران بە لوبنان و غەزە و سووریە و عێڕاق دروشم دەدەن.
چالاکانی تۆڕە کۆڵایەتییەکان دەڵێن خەڵک لە ئێران بۆ نان و دەواودەرمان گورچیلەیان دەفرۆشن و لە نیو زبڵوزاڵدا بەدوای پاشماوەکانی خواردندا دەگەڕێن، بەڵام ڕێژیم بە سامانی گشتیی خەڵکی ئێران خەڵکی فەلەستین بەخێو دەکا.