له ئاستی ئێران‌دا 60 زۆنگاوبه هۆی وشكه ساڵ و خۆڵبارین به گشتی وشك بوون و ئێستا هیچ ئاویان تێدانیه.
مه‌سعود باقرزاده كه‌ریمی، جێگری له كاروباری زۆنگاوەکان له ده‌فته‌ری ڕێكخراوی ژینگه پارێزیی وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وشكبوونی 60 تاڵاو له ئاستی ئێران‌دا گوتی: نزیك به 3 میلیۆن هێكتار له كۆی 105 زەریاچە و زۆنگاو ئێران وشك بوون. نزیك به یه‌ك میلیۆن و 300 هه‌زار هێكتار له زۆنگاوانە یانێ سه‌دی 30ی وشك بوون به واتایه‌كی دیكه تا ئێستا 60 زۆنگاو هیچ ئاویان تێدا نه‌ماوه.
زۆنگاوی گاوخونی له ئیسفه‌هان سه‌دی 90، تاڵاوی ورمێ نزیك به سه‌دی 70ی وزۆنگاوی گه‌ندومان سه‌دی 20ی وشك بووه و هه‌روه‌ها زۆنگاوی جازموریان به هۆی وشكه ساڵی و خۆڵبارینه‌وه ئێستا بووه‌ته بیایان و ته‌نانه‌ت یه‌ك دڵۆپ ئاوی لێ نه‌ماوه.
شایانی باسه به هۆی وشكه ساڵی و به‌ڕێوه‌به‌ریی خراپی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار زیانێكی گه‌وره‌یان له ژینگه‌ی ئێران دا‌و كه هیچ كات قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وزه.