لە شاری سنە شەوی ڕابردوو بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. لەو چالاکییە تەبلیغییەدا لایەنگران و دۆستانی حیزب بە نووسینی دروشم و نواندنی لۆگۆی حدک ، سەرلەنوێ وەفاداری خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئامانجەکانی سەلماند.
تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان، سەرەڕای زاڵبوونی کەشی ئەمنییەتی شەوی رابردوو ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی لە چەندین گەڕەک و مەحەلەی بەرچاوی ئەوشارە چالاکیی تەبلیغییان کرد.
ئەوشوێن و گەڕەکانەی شاری سنە کە تێدا چالاکیی کراون بریتین لە: پارکی کودەکی ئاویەر، گەڕەکی تقتقان، گەڕەکی شاڵمان، فەڵەکی نەبوەت، کانی گوزەڵە،
پردی موعەللیم و گەڕەکی فەیزئاوا، لە گەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەو شارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم تێکۆشەرانی ئەو حیزبە لە نێوخۆی وڵات، دەستخۆشی لە لایەنگرانی خۆی دەکا لە شاری سنە دەکا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.