بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوانەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ١٠ی جۆزەردان خاتوو مەلیحە ڕۆستەمی دایکی یەکێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان بە ناوی مەجید ڕۆستەمی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بە یەکجاری سەری نایەوە.
بە گوتەی ناسیاوانی خاتوو مەلیحە ژنێکی خەمخۆر و دڵسۆزی خەباتکارانی دێموکرات و لە ژنانەی هەرەی زەحمەتکێشی نیشتمان بوو.
ئەو ژنە ڕووسوورە تاقانەی رۆڵەی شەهیدەکەی کە کیژووڵەیەکی چاوگەش بوو، بە مەینەت و زەحمەتەوە پەروەردە کرد.
شیاوی باسە شەهید مەجید ڕۆستەمی لە ناوچەی دیواندەڕە لە گەڵ ١٨ی پێشمەرگەدا گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە دایکی سەرجەم شەهیدانی حیزب و بەرزڕاگرتنی یادی شەهید مەجید رۆستەمی ، خۆی لە خەم و پەژارەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایە مەلیحە رۆستەمی بە بەشدار و شەریک دەزانێ.