وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا، دامه‌زراوه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ له ئێرانی كرده ئامانج و گه‌مارۆی خستنه‌سه‌ر.
ئەو وەزارتە حوسێن ئه‌ڵاكه‌ره‌م، عه‌بدولسه‌مه‌د خوڕه‌م ئابادی، سكرتێری كار گرووپی دیاریكردنی سزای دنیای مه‌جازی و عه‌بدولعه‌لی عه‌لی عه‌سگه‌ری، سه‌رۆكی ده‌نگ و ڕ‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆ هاویشت.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا 6 كه‌سی سه‌ربه ئه‌نساری حیزبۆڵا و 3 شیركه‌تی وه‌ك زیندانی ئێڤینی له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.
گه‌مارۆ نوێیه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ئه‌مریكا ده‌نگ و ڕ‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌زگای سانسۆڕی ئینترنێت و ئه‌نساری حیزبۆڵای گرته‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ناوی سكرتێری كار گرووپی دیاریكردنی سزاكانی ده‌بینرێ و گه‌مارۆكانی ئه‌و وڵاته ناوبراویشی گرتووه‌ته‌وه.
عه‌بدولعه‌لی عه‌لی عه‌سگه‌ری، سه‌رۆكی ده‌نگی و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، حوسێن ئه‌ڵاكه‌ره‌م، سه‌رۆكی شورای هاوئاهه‌نگی حیزبوڵڵا، عه‌بدولسه‌مه‌د خوڕه‌م ئابادی، سكرتێری كار گرووپی دیاریكردنی سزاكان، عه‌بدولحه‌سه‌ن فیروزئابادی، بەرپرسی شورای تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، عه‌بدوحه‌مید موحته‌شه‌م، سكرتێری ئه‌نساری حیزبۆڵڵا و حه‌مید ئۆستاد له ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نساری حیزبۆڵا به ڕه‌سمی له لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا خران.
جگه له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، و ئه‌نساری حیزبۆڵا و هه‌روه‌ها گرووپی بارنامه‌نووسیی هانیستاش كه كاری سیخوڕی له دنیای مه‌جازیدا ده‌كا، له لیستی گه‌مارۆكانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا خراون.
هه‌روه‌ها مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا، ڕێكخراوی زیندانه‌كان و سۆهراب سلێمانی برای قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سپی قودسی سه‌ربه سپای پاسدارانی له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.