سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان دوو خوشکی خەڵکی مەریوان، پێکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە ئەو دوو خوشکە مەریوانییە ، بە ناوەکانی ئامینە و خەدیجە ، نیشتەجێی لە تەپەی موسکی ئەوشارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەیووب غولامی بەرپرسی ناوەندی بێهداشت و دەرمانی شاری مەریوان بە پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە تەمەنی ئەو دوو خوشکەی ٣٠ و ٣٥ ساڵ باس کرد کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆکوژییان کردوە.