کارەساتی کۆڵبەرکوشتن لە کوردستان و بەدەستی هێزە ئینتزامی و ئەمنییەکان هەر بەردەوامە.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی دیکە کورد خەڵکی گوندی سووراوی بانە کەوتە بەر دەستدرێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و گیانی لە دەستدا.
کەماڵ محەممەدی ناوی ئەو کۆڵبەرەیە کە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە تەقەی هێزەکانی جێگیر لە پاسگای سارداو بە توندی برێندار دەکرێ و پاشا گەیاندنی بە نەخۆشخانەیەک لە شاری سلێمانی لەوێدا گیانی لە دەستداوە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی دایە.
شایانی باسە لە سهرهتای ئهمساڵهوه تا ئێستا لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان یان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا کوژراون و بریندار بوون.