بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شنۆوە بە ناوەندی هەواڵی “کوردستان وکورد” گەیشتوە، دوێنێ چوارشەمە٩ی جۆزەردان(٣٠ی مای ٢٠١٨)، سمایل زەرزا، کوڕی عەزیز ئاغابەگ، خەڵکی “کانیسۆرک”ی ناوچەی شنۆ، کۆچی دوایی کرد.
سمایل خان، برای شەهید برایم زەرزا، پێشمەرگەی شەهیدی حیزبی دێموکرات و هەر وەها باوکی هاوڕێ زورار زەرزا بوو.
کاک سمایل، ساڵانێک وەک ئەندامی حیزب و هەر وەها وەک پێشمەرگەی هێزی بەرگری لە خزمەتی خەباتی حەقخوازانەی نەتەوەکەی دابوو. ئەم رابردوویە و هەروەها هەڵکەوتنی شەهید برایم زەرزا لەو بنەماڵەیە و بوونی کوڕی کاک سمایل خان لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کورستان دا، ڕێز و خۆشەویستیی سمایل خان و بنەماڵەکەی لە نیو خەڵکی “کانی سۆرک” و شار و ناوچەی شنۆدا، ئەوەندەی دیکە، بردبووە سەر.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سمایل خان زەرزا، لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو کەسوکار و خزمانی لە ناوچەی شنۆ بە گشتی و بەتایبەتی لە هاوڕێ زورار زەرزا، بە گەرمی سەرەخۆشی دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.