لە ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی پێشێلكارانی مافی ئازادی مه‌زهه‌ب له ئاستی جیهان دایه. له ئێران كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌ك سوننی، مه‌سیحی، كه‌لیمی و به‌هاییه‌كان سه‌ركوت ده‌كرێن و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ.
مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕاگه‌یان و گوتی: ئازادیی مه‌زهه‌ب بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان له ئه‌وله‌وییه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ترامپه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: ئازادیی مه‌زهه‌ب یانی هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دینێك بۆخۆی دیاری بكا. ئه‌وه‌ی كافی تاكه‌كه‌سییه و پێوه‌ندی به كه‌سه‌وه نیه و كه‌س بۆی نیه پێشێلی بكا. ئه‌مریكا له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌ك ته‌ماشاچییه‌ك چاو لێناكان و له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنیشی بێده‌نگ نابێ.
سێم براون به‌ك، باڵوێزی ئه‌مریكا له كاروبواری ئازادی مه‌زهه‌ب پاش قسه‌كانی مایك پۆمپئۆ گوتی: ئازادیی مه‌زهه‌ب مافی بنیادینی هه‌ر مرۆڤێكه. ئارمانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئازادیی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان له وڵاته جۆراوجۆره‌كان دابین بكه‌ین. مافی ئازادیی مه‌زهه‌بی مه‌سه‌له‌یه‌كی ویژدانییه.
وێڕای ئاماژه به پێشێلكردنی ئازادی مه‌زهه‌ب له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان گوتی: له كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر به‌ڕاشكاوی مافه‌كانیان ژێر پێ ده‌نرێ كه جێی نیگه‌رانییه.
له و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به پێشێلكاریی مافی مه‌زهه‌بیی یه‌هوودییه‌كان، زورتۆشته‌كان و ڕێڕه‌وانی ئه‌هلی هه‌ق یا یارسانه‌كان كراوه.
به به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه موسڵمانه سوننییه‌كان به‌ڕاشكاوی مافیان پێشێڵ ده‌كرێ و ته‌نانه‌ت زیندانیی قورسیان له‌سه‌ر بانگه‌شه بۆ مه‌زهه‌به‌كه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ئێستا 120 موسڵمانی سوننی مه‌زهه‌ب له زیندانه‌كانی ئێراندان و 22 كه‌سیان حوكمی ئێعدام‌یان هه‌یه. و به‌هاییه‌كانیش تووشی هه‌ڵاواردن بوون و ئه‌وانیش له زیندان ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی كاریان لێ ده‌ستێندرێته‌وه و منداڵه‌كانیان له زانكۆكانیش ده‌رده‌كرێن.
له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌كاندا هاتوو كه له ساڵی 2000وه، كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم زیاتر له 600 مه‌سیحییان ده‌سبه‌سه‌ر كردووه كه 80 كه‌سیان له مانگی مه‌ی بۆ ئووتی ساڵی 2016دا بووه.
هه‌روه‌ها له به‌شی كۆتایی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌نووسان و ژنان له ئێران به‌رچاو بووه و ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه به زۆره‌ملێ و له ڕێگه‌ی مه‌زهه‌به‌وه حیجاب به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنێ.