خەڵکی ناڕەزای بۆکان ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان لە بەردەم بینای فەرمانداری گردبوونەوە.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەشێک لە خەڵکی شاری بۆکان و نیشتەجێی گەڕەکی کولتەپەی ئەوشارە، بە هۆی نەبوونی ئاو وگاز، دەستیان دایە مانگرتن و لە فەلەکەی کولتەپەی بۆکانەوە بەرەو فەرمانداری ڕێپێوانیان کرد.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو مانگرتنە بەردەوامە و خەڵکی ناڕازی خوازیاری پیڕاگەیشتن و چارەسەر کردنی گرفتەکانیان.