ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژینی شاری بانە لە ڕاگەیاندراوێکدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی گوماناویی یەکێک لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە بەناوی ئازادخالیدی لە گەڵ بنەماڵەی ئەو لاوە کوژراوە هاوخەمی کردوەو هەروەها داوایان لە ناوەندە پێوەندیدارەکان کردوە کە لە زۆترین کات بکوژ یان بکوژانی ئەو تازەلاوە بدۆزرێنەوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی پاژین هاتووە: لەم ڕێیەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ گیانلەدەستدانی ئەندامی بەڕێزمان کاک “ئازاد خالیدی”، هاوخەمی و هاودەردی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی دەر ئەبڕین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان ئەزانین و لە خوامان داوایە کە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هاوکات داواکارین لە لایەنە پێوەنیدارەکان کە بەدواداچوونی جیددی بۆ ئەو بابەتی کوشتنە بکەن تا بکوژ یا بکوژانی ئەو ئازیزە لە دەست چووەمان بدۆزرێنەوە و بچنە بەر دەم دادگاو بە سزای ئەو کردەوە نامرۆڤانەیان بگەن.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ئازاد خالیدی، خهڵکی بانه شهوی یهکشهممه لهسهر دووشهممه، 7ی جۆزهردان به هۆی دهستڕێژی کهس یان کهسانێکی نهناسراو گیانی له دهست دا.