لە حەوتەمین رۆژی مانگرتنی کامیۆنداران و شوفێری بارهەڵگرەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران ، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردان ئەو مانگرتنانە چوارپاریزگای کوردستانیشی گرتەوە.
سەرلەبەیانیی ٧ی جۆزەردان بەشێکی دیکە لە شوفێر کامیۆن و بارهەڵگرەکانی سنە پەێوەستبوون بەو مانگرتنەو زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەسەر نەبوونی بێنزین کاریگەریی داناوەو هەروەها مانگرتووان ڕایانگەیاندوە هەتاکوو دەوڵەتی وڵامدەریان نەبی درێژە بەو مانگرتنانە دەدەن.
ماوەی حەوت رۆژە لە زۆربەی پارێزگا وشارەکانی ئێران و کوردستان شوفێری ماشێنە بارهەڵگرەکان لە هەمبەر گرانی کەلوپەل وپێداویستییەکانیان مانیان گرتووە.
شیاوی باسە ئەمرۆ دووشەممە بەشێک لە شوفێرەکانی شاری سنە، بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ لەسەر شەقام وەکوو هێمایەک بۆ گرانی و نالەباری دۆخی ئابووریی وڵات، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەگوترێ ئەو مانگرتنانە کارمەند و کرێکارانی هێڵی گواستنەوەو شیرکەت نەوتی پارێزگای سنەشی گرتووتەوە