ڕۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمز له ڕاپۆرتێكدا ده‌نووسێ كه پاش کشانەوەی تڕا‌مپ لە ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، سه‌دان شیركه‌تی ئورووپایی و ئاسیایی و ته‌نانه‌ت ئامریكایش ده‌بێ بازاڕه‌كانی ئێران به‌جێ‌بێڵن و سه‌رمایه‌گوزاره‌كان له دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی دیكه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریدابن.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمز له ڕاپۆرتێكدا ده‌نووسێ كه پاش ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد ترامپ بڕیاری دا كه له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه و ماوه‌ی 180 ڕۆژی بۆ ئه‌و شیركه‌ت و بانكانه دیاری كرد كه ئه‌گه‌ر له ئێران نه‌كشێنه‌وه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ده‌یانگرێته‌وه و سزای نه‌غدی ده‌درێن.
هه‌ر بۆیه 2 گه‌وره شیركه‌تی نه‌وتی تۆتاڵی فه‌رانسه و ئێنیی ئیتالیا قه‌راره له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا هه‌موو پڕۆژه‌كانی خۆیان ڕابگرن و هیچ گرێبه‌ستێكی دیكه نوێ نه‌كه‌نه‌وه و به‌دوای ئه‌وه‌شدا شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانیی دانماڕك، شیركه‌تی فولادسازیی دانیلیی ئیتالیا، شیركه‌تی پراكتێر ئه‌ند گه‌مپێڵی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵێك شیركه‌تی دیكه له هه‌وڵی به‌جێ هێشتنی پڕۆژه‌كانیان له ئێرانن و كارمه‌نده‌كانیان ده‌كشێننه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ش له ڕاپۆرتێكدا ده‌نووسێ: گه‌مارۆكان ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆمه‌ڵێك له بانكه‌كانی ئاڵمان ده‌گرێته‌وه و پێشتریش 2 گه‌وره بانكی دویچه بانك و كۆمێرس بانك به هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بڕی 258 میلیۆن دۆلار جه‌ریمه كرابوونز
شایانی باسه كه هه‌موو شیركه‌ته ئورووپاییه‌كان 3 بۆ 6 مانگ مۆڵه‌تیان هه‌یه كه ئێران به‌جێ بێڵن ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێ گه‌مارۆكان ده‌یانگرێته‌وه له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا بێ به‌ش ده‌بن.












