شاعیری بەتوانا و خاوەن پێگە جەلال مەلەکشا بە هۆی لێدانی جەڵتەی دڵەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە خەوێندراوە.
رۆژی ڕابردوو جەلال مەلەکشا باری تەندروستی تێکدەچێ و ئێستاکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە دایەو هەواڵەکان باس لەوە دەکەن تەندروستی ئەو شاعیرە لێهاتوویە ناجێگرە.
شیاوی باسە لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی جەلال مەلەکشا هۆگرانی قەڵەمی ئەو نووسەرە کوردە، بە پەرۆشەو چوون بۆ سەردان و دیداری جەلال مەلەکشاو هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبەربڵاوی باسی لێوەکراوە.
جێی ئاماژەیە جەلال مەلەکشا بەهۆی شێعرە شوڕشگێڕانەو قەڵەمی ئازاو و لێهاتوویی لە بوواری شیعر و چیرۆکی کوردی و فارسییەوە کەسێک بەناوبانگ و خۆشەویست و جێگای رێزە.
ئەو شاعیرە دەروەستە سالی ١٣٣٠ ی هەتاوی لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایکبووە و ھەر لە شارە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە.
جەلال مەلەکشا وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز و قەڵەمبەدەستێکی خەمخۆر و نەتەوەیی نەیتوانی لە ھەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و بە هۆی بەرهەمەکانییەوە تووشی چەرمەسەری و زیندان و سزا بووە
وەکوو بەڕێوەبەرانی “کوردستان وکورد”هیوای چاکبوونەوە بۆ ئەو شاعیرە مەزنە دەخوازین.