سكرتێری شورای باڵای ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێداگریی كرده‌وه كه ئێران له سووریه ده‌مێنێته‌وه و هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نه رێكاره و نەشتێکی نوێیە.
عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری شورای باڵای ئه‌منیه‌تی میللیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وتووێژێك له‌گه‌ڵ ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاند: قسه‌كانی مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نه ڕێكار و گه‌ڵاڵه‌ی نوێیه و ناكرێ ئه‌و ناوه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر داندرێ.
شه‌مخانی قسه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تڕا‌مپ به زۆربڵێیاتی و هەلەق ومەلەق‌گوتن زانی و لەو بارەوە ڕایگەیاند: كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچكات ته‌سلیمی داخوازه‌كانی ئه‌مریكا نابێ و نه‌بووه.
مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕۆژی 30 بانه‌مه‌ڕ له واشنگتۆن ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕه‌فتاری خۆی نه‌گۆڕێ توندترین گه‌مارۆی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر كه تا ئێستا وێنه‌ی نه‌بووبێ و 12 مه‌رجی بۆ ئێران دیاری كرد.
شه‌مخانی له به‌شێك له قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی له سووریه گوتی: “كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئه‌و كاته له سووریه ده‌مێنێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بێ و خوازیاری مانه‌وه‌ی ئێمه بێ.
قسه‌كانی ناوبراو وڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه بوو كه گوتبووی ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی سووریه به‌جێ بێهێڵن. ناوبراو ده‌ڵێ: “ئێمه له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی سووریه به ناچاری ماوینه‌ته‌وه.”