بەپێی هەواڵێک کە لە ناوچەی ڕەبەتەوە بەدەستمان گەیشتووە، کەسێک بەناوی کاک ڕەسووڵ پوورەخانمێ کە یەکێک بۆوە لە خەمخۆرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەڵەکەمان دوای تەمەنێک ژیانی شەڕافەتمەندانە رۆژی ٥ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی لە گوندی شەمۆڵەی ناوچەی ڕەبەت ، کۆچیدوایی کرد.
ڕەسووڵ پوورخانمێ وەکوو دڵسۆز و پاڵپشتێک بۆ خەباتکارانی دێموکرات لەسەردەمی هێرش بۆ سەر کوردستان و خەباتی چەکداریی، بە هەموو تواناوە خزمەتی بە تێکۆشەرانی کورد کردوەو ماڵەکەی شوێنێکی متمانەکراو بۆوە بۆ حەسانەوەی کادر وپیشمەرگەکانی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت و، فیداکارییەکانی لە بیرەوەریی پێشمەرگەکانی دێموکرات هەردەم بە زیندوویی ماوەتەوە.
ناوبراو تا دوا چرکەی تەمەنی لە ئەوپەڕی خەمخۆرییەوە ڕێزی لە تێکۆشانی خەباتکارانی کورد دەگرت و لەو پێناوەشدا فیداکاریی زۆری نواند.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزدانان بۆ سەرجەم خەمخۆرانی گەلدۆست بەتایبەتی خەوالێخۆشبوو کاک ڕەسووڵ پوورخانمێ ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری ڕەبەت و بەتایبەتی بنەماڵەی ئەو ئازیزە دەکا و، خۆی لە خەمیان بەشدار دەزانێ.