ئێوارەی ٢/٤/ ١٣٩٤ لە شارۆچکەی تروەڕێز ژنێک بە ناوی ژیان کوژرا. ژیان تەمەنی بیست ساڵە و مێردی هەیە و خاوەن منداڵێکە. مێردەکەی لە باشووری کوردستان کرێکاری دەکات،دەگوترێت ناوبراو بە دەستی برایەکی بە ناوی سەعدی کە موعتادە و شیشە دەکێشێت و تەوەههوم گرتوویە سەری بڕاوە . یەکێک لەو کەسانەی تەرمی ئەو ژنە کوژراوەی دیوە دەڵێ بکوژ، دوای ئەوەی سەری خۆشکەکەی بڕی خۆی تەلەفوونی بۆ پولیس کرد و خۆی بە دەستەوە دا.سەعدی خەڵکی ئاوایی تیلەکۆیە.