دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ئینقلاب لە شاری ورمێ، حوکمی ١٨ مانگ زیندانیان بۆ بڕایەوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوە پێش، دادگای ئینقلاب لە شاری ورمێ، حوکمی ١٨ مانگ زیندانی بۆ ٢ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوەکانی “جەعفەر ئەمینی” و “حامید سپهری”، بڕییەوە.
ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە، کە ئەندامی ئەنجومەنی “ژینگەپارێزی وڵات”ن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران.
ئەو ٢ چالاکە ژینگەپارێزییە، کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
سەرچاوەیەکی نیزیک بەو ٢ چالاکە ژینگەپارێزەییە ڕایگەیاند: دادگای ئینقلاب لە شاری ورمێ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کردووە و دادگا بە شێوەی ڕەسمی ئەو حوکمەی بەو دوو چالاکە ژینگەپارێزە ڕاگەیاندووە و بەپێی بڕیاری دادگا، حامید سپهری بە یەکساڵ و جەعفەر ئەمینی بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون