2 كه‌س له شاره‌كانی جوانڕۆ و گێلانغەرەب جیاجیا به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێک له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون، چارەنووسیان ناڕوونە.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش عوسمان جه‌لالی خه‌ڵكی جوانڕۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی ته‌نیا ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كودرییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ شوێنی ڕاگرتنی نه‌زانراوه.
عوسمان جه‌لالی چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی بووه و به قسه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران به‌گشتی پێوه‌ندیی خۆی پچڕاندوو و ئێستا به بێ تاوان ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هاوكات له شاری گێلانی ڕۆژاوا كه‌سێك به ناوی مێهدی ئیمان عه‌باسی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كودرییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیم له لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه له ئێران ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی به پێی ماده‌ی 499ی قانوونی سزای ئیسلامی به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له لایه‌ن دادگاكانه‌وه زۆر ناعادڵانه دادگایی ده‌كرێ و سزانی قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.