سه‌رای هێمن بۆ دووهه‌مین ساڵ وه‌ك باشترین موزه‌خانه له ئاستی ئێران‌دا ناسرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هاژه، له ڕێوڕه‌سمێكدا له ساڵۆنی مامۆستا شاناز له بینای هونه‌رمه‌ندان، سه‌رای هێمن وه‌ك باشترین ٢٠ مۆزخانه‌ی ئێران ناسرا و میداڵی باشترین مۆزخانه‌ی له لایه‌ن ڕاوێژكار سه‌ركۆماری و سه‌رۆكی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه ده‌ستی و گه‌شتیاریی پێدرا.
سه‌لاح پایانیانی، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی هێمن له شاری مه‌هاباد وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: له ڕۆژی جیهانیی مۆزخانه، كۆمیته‌ی میللیی مۆزه‌خانه‌كانی ئێران هه‌موو ساڵێ به‌و بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵات به ٢٠ له باشترین مۆزه‌خانه‌ی ئێران ده‌به‌خشێ كه له نێوان ٤٠٠ مۆزخانه‌ی ئێران‌دا سه‌رای هێمن خه‌ڵاتی ئه‌و كومیته‌یه‌ی پێبه‌خشرا.