رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٣/٦/٢٠١٥ به به‌شداری نوێنه‌ری حدک کاوه ئاهه‌نگه‌ری سمینارێک له‌سه‌ر نه‌قشی سێکۆلاریزم بۆ به‌ره‌و پیشبردنی ئاشتی، دیالۆگ له پاڕڵمانی ئوروپا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ ئه‌م سمیناره که له لایه‌ن بنیاتی دێموکراسی ئوروپا له پاڕلمانی ئوروپا له بروکسێل به‌رێوه چوو، “جولی وارد” نوێنه‌ری پاڕلمانی ئوروپا له ئینگلستان و “تونی کێلام” له وڵاتی ئه‌ستۆنی، “والێنتینا کۆلۆمبۆ” پرۆفسۆری زانکۆی ئوروپایی رۆم له ئیتالیا، “تۆماس وێرجیلی ” له لێکۆڵه‌رانی بنیاتی دێموکراسی و ” فه‌ریت ئیسماعیلزاده” له وڵاتی جمهوری ئازه‌ربایجانه‌وه بانگهێشت کرابوون بۆ پیشکه‌ش کردن وتار.
له‌م سمیناره‌دا وێڕای پێداگرتن له‌سه‌ر ته‌جرووبه و نموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی سێکۆلار له وڵاتانی وه‌ک ئازه‌ربایجان، تونێس و ئوروپا، تەئکیدیش له سه‌ر مه‌ترسی و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م سێکۆلاریزم و دێموکراسی له جیهان به گشتی و وڵاتانی هاوسێی یه‌کێتی ئوروپا به تایبه‌تی کرایه‌وه. جولی وارد ئاماژه‌ی به میسر، ئۆکراین، لیبی، تورکیه، سوریه، ئازه‌ربایجان و ئێران کرد و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ ئاشتی و دیالۆگ له ناوچه‌دا ناساند. خانمی وارد ئاماژه‌ی کرد که سێکۆلاریزم پێویستی به بوونی دێموکراسییه‌کی پایه‌دار و پلۆڕاله و کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌توانێ بلێ ئێمه سێکۆلارین که ئازادی ڕاده‌ربڕین وه‌ک پیوه‌ر و پڕێنسیپێکی به نرخ ره‌چاو بکات وهه‌موو مافه‌کانی مرۆڤی تێدا ئیجڕا بکرێ. له کۆتاییدا خانمی وارد وتی: من باوه‌ڕم به پیوه‌ندی راسته‌وخۆ هه‌یه و پێموایه که که ئوروپا ده‌بێ له سه‌ر هه‌ندێک ته‌وه‌ری وه‌ک مافی ئازادبیران، وتووێژی نێوان دینه‌کان و حاکمیه‌تی سێکۆلار، پشتیوانی بکات.
ئاغای تونێ کێلام له حیزبی دێموکرات مه‌سیحی ئه‌ستۆنی وێڕای پێداگرتن له‌سه‌ر جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، وتی که ئازادی راده‌ربڕین له سایه‌ی حاکمیه‌تێکی سێکولار پێک دێ. له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌و کاره‌ساتانه‌ی که له جیرانێتی ئوروپا رووده‌ده‌ن، کرد و وتی که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووندوتیژی و بوونیادگه‌رایی پێویستیمان به ته‌وازون و رێچکه‌یه‌کی مام ناوه‌ندییه.
تۆماس وێرجیلی له قسه‌کانی خۆیدا په‌رژایه سه‌ر ئه‌زموونی ئازه‌ربایجان و وتی که سێ گرووپ له ئازه‌ربایجاندا هه‌ن یه‌که‌م؛ شیعه که له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن،گرووپی سه‌له‌فییه‌کان که له لایه‌ن رژیمی عه‌ره‌بستان و وڵاتانی که‌نداوی فارس پشتیوانی ده‌کرێن. سێهه‌میش گروپیش په‌یره‌وانی که‌سایه‌تی ئایینی به‌ناوبانگی تورکیه تهفحولله گوله‌ن پشتیوانی ده‌کرێن. دژایه‌تی جووله‌که له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی که رژیمی ئێران و سه‌له‌فییه‌کانی عه‌ره‌بستان هانیان ده‌ده‌ن، یه‌کێک له گرفته‌کانی کۆماری ئازه‌ربایجانه، له حالێک‌دا ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان پێوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌یه.
له‌به‌شی چواره‌مدا فه‌ریت ئیسماعیلزاده، باسێکی سه‌باره‌ت به مێژووی سێکۆلاریزم و دۆخی ئێستاکه‌ی سیاسی ئازه‌ربایجان پێشکه‌ش کرد. له درێژه‌دا وتی که ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان به تووندی به دژ بونیادگه‌رایی راوه‌ستاوه و هه‌رچه‌ند له لایه‌ن وڵاتانی هاوسێی خۆیه‌وه که‌وتۆته ژێر فشاره‌وه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان له ئیدامه‌دانی خه‌بات به دژی بونیادگه‌رایی سووره.
له به‌شی کۆتاییدا پرۆفیسۆر والێنتینا کۆلۆمبۆ باسێکی سه‌باره‌ت به ته‌جرووبه‌ی سێکۆلاریزم له وڵاتانی باشووری ئوروپا و تونێس و میسر پێشکه‌ش کرد. له میانه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سێکۆلاریزم له‌و دوو وڵاته ئیسلامیه به یارمه‌تی رۆشنگه‌ریی له نیو خودی ئیسلامدا پێک هاتووه و توانیوێتی مێژوویه‌ک بۆ خۆی پێک بێنێ. بۆ وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامیش که تووشێ بوونیادگه‌رایی بوون، ئاماژه‌ی به؛ به لۆکا‌ڵی کردنی ئیسلام و چاکه‌سازی له نێوئیسلامدا کرد و وتی پێویسته وڵاتانی ئیسلامی له نێو جیهانی ئیسلامدا ته‌جرووبه‌ی میسر، مه‌راکێش و تونێس به هێند وه‌ربگرن.
شایانی باسه کۆتایی سمیناره‌که بۆ پرسیار و وڵام ته‌رخان کرابوو و دوو کاتژمێری خایاند.