ڕۆژی ٥شه‌ممه ٣/٣/١٣٩٧ هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان (عومه‌ر باڵه‌کی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و سۆران نووری ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی/به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له سلێمانی) له مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو عادڵ موراد سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له فرۆکه‌خانه‌ی شاری سلێمانی به‌شدارییان کرد.
عادل موراد چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشی له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی ئاڵمان کۆچی‌دوایی کرد و، ڕۆژی 5شه‌ممه له ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه هێنرایه‌وه و له گۆڕستانی سه‌لیم به‌گی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شێک له نوێنەر و کەسایەتی لایەنە و ڕێکخراوە سیاسییەکانی به‌شدار لەو ڕێوڕەسمە، لە نیزیکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان به سه‌رکردایه‌تیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژەیە عادل موراد لە ١١-١٢-١٩٤٩ی زایینی لە خانەقین لەدایك بووە و لە تەمەنی لاویەتییەوە دەستی بە كار و خەباتی سیاسیی كردووە و یەكێكە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.