شوڕای هاوئاهەنگی کرێکاران و کارمەندانی بەشی پیڕاگەیشتن و بینا فەننییەکانی هێڵی ئاسنی ئێران، لە بانگەوازێکدا ٥ رۆژی بۆ مانگرتنی گشتی ئەوبەشە لە هێڵی گواستنەوەی وڵات دیاری کردووە.
لەو بانگەوازەدا داوا کراوە کە کڕێکاران و کارمەندانی ئەو بەشە بەشێوەی یەکگرتوو پەیوەست بن بە مانگرتنەکانی ئێران و، بە دژی دۆخی نالەباری ئابووریی وڵات هەڵویست بگرن.
شوڕای هاوئاهەنگی کرێکاران و کارمەندانی هێڵی ئاسن، کە کەرتێکی هەستیارە لە ئابووری و گواستنەوەکانی نێوخۆ، سەبارەت بە هەلومەرجی خراپی ئابووری و گوێنەدانی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان ، لە بانگەوازێکدا رۆژی ٥ی جۆزەردانی تا ١٠ی جۆزەردانی ئەمساڵی بۆ مانگرتنی گشتی دیاری کردوەو، ڕایگەیاندوە کە لەو ٥ رۆژەدا کارمەندانی وێستگە و بنکەکانی هێڵی ئاسن مان بگرن .
هەروەها لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی، شوڕای هاوئاهەنگی کرێکاران و کارمەندانی هێڵی ئاسن، ٧ وێستگەی گرینگی شەمەندەفەڕی لە شوێنە جیاجیاکانی ئێران ناوهێناوە ، کە لە رۆژەی شەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان کڕێکاران و کارمەندانی ئەو حەوت شوێنە بە دەست لەکارکشانەوەی خۆیان پەیوەست ببن بە مانگرتنی سەرانسەری کە لە ئێران ، بە دژی گرانی و، دۆخی خراپی ئابووری درێژەی هەیە.