مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ه‌روه‌ی ئه‌مریكا ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه خه‌ڵكی ئێران ده‌بێ ڕێبه‌رێك بۆ داهاتووی ئێران هه‌ڵبژێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، مایك پۆمپئۆ ڕوو به ڕۆژنامه‌وانان له وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی ئه‌مریكا گوتی، گۆڕینی ڕێژیمی ئێران سه‌خت نیه به مه‌رجێك ئورووپا هاوكاریمان بكا.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: “من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئورووپا هه‌یه دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان و ده‌بێ یه‌ك هه‌ڵوێست به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بینه‌وه.
مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه، ستراتیژیی نۆی وڵاته‌كه‌ی له هه‌مبه‌ر كۆمكاری ئیسلامیی ئێران و ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕاگه‌یاند و 12 مه‌رجی بۆ وتووێژی دووباره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دانا و ماوه‌ی 20 ڕۆژی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی گه‌مارۆكان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته دیاری كرد.
ئه‌مریكا به هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی و هه‌روه‌ها پێشڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران له هه‌وڵی گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دایه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێیان وایه ئورووپا پشتیوانیان لێده‌كا و ئه‌مریكا ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ئه‌مریكا و ئورووپا بۆ هیچ وڵاتێك پشتی یه‌كتریان به‌ر نه‌داوه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قسه‌كانی مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محه‌ممه‌د باقری، سه‌رۆكی ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی، هاتنه‌ده‌ری ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی وه‌ك هاتنه‌ده‌ری سه‌دام حوسێن له گرێبه‌ستی ئه‌لجه‌زایر ده‌چێ كه شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی لێكه‌وته‌وه له كۆتاییدا ئه‌و وڵاته شكستی هێنا.
ناوبراو له به‌شێكی له قسه‌كانیدا گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بێ.