بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی درەوە لە سوریە گوتی هیچ هێزێک ناتوانێ ئێران ناچار بە بە چوونە دەرێ لە خاکی سووریە بکا.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵدرێیەکانی ئێران،قاسمی رۆژی دوشەممە ٣١ی بانەمەڕ،لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە دسەڵاتدارانی رووسی رایگەیاند:کە هێزە دەرەکییەکان لە سووریە بچنە دەرێ و ئەرێ دەکرێ رووسیە،ئێران ناچار بە چوونە دەرێ لە سووریە بکا؟
قاسمی لە درێژەدا گوتی: کەس ناتوانێ ئێران ناچار بە هیچ کارێک بکا و ئێران ولاتێکی سەربەخۆیە و سیاسەتەکانی خۆی بە پێی بەرژەوەندی گشتی خۆی لە ناوچەکە و جیهان دیاری دەکا.
هەر لە درێژەی ئەماژەی بەوا دا کە بوونی هێزەکانی ئێران لە سووریە لەسەر داوای ئەو ولاتە بووە.هەروەها گوتیشی ک تا ئەوکاتەی کە پێویست بێت و مەترسی تێرۆریزم لە ناوچەکە هەبێ و ولاتی سووریەش داوای داوای هاوکاری بکا،ئێران درێژە بە چالاکیەکانی خۆی لەو ولاتە دەدا.
ئێرانی یەکپارچە و هێزی دەسەڵاتداری سووریە بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەدە.و لەکاتی سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان لە سووریە لە ساڵی ۲۰۱۱ ئێران هێزەکانی خۆی بۆ پەرێزگاری لە دەسەڵاتی ئەسەد رەوانەی سووریە کرد.
سەرەرای پشتیوانی کردنی ئێران ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکان پێشرەوییان کردووە و خۆیان گەیاندۆتە دەروازەی دێمیشقی پێتەختی سووریە.بەڵام لە سالی ۲۰۱٥ رووسیە پشتیوانی نیزامی خۆی دەست پێی کرد و دەسەڵاتی ئەسەدی لە دارمان نجات دا.
رۆژی هەینی ولادیمێر پۆتین سەرۆک کۆما ری رووسیە پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەد داوای کرد کە هێزە دەرەکییەکان لە سووریە بچنە دەرێ.
هەروەها سەبارەت بەو قسانە ئەلکساندێر لاورنتینوف نێردراوی سەرۆک کۆماری رووسیە بۆ سووریە گوتی کە مەبەستی قسەکانی پوتین لە هێزە دەرەکییەکان کە دەبێت لە سووریە بچنە دەرێ،ئێرانیەکان،تورکەکان ئەمریکاییەکان وهەروەها هێزەکانی حیزب اللە یە.