٨ ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی دیاریكردنی ئاستی سزاكان له ئێران له نامه‌یه‌كدا داوایان له دادستانی گشتیی ئێران كرد كه فیلتێرینگ له‌سه‌ر تویتێر لابه‌رن كه دادستان سه‌رۆكی ئه‌و كۆمیته‌یه‌شه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئه‌و وه‌زیر و نوێنه‌رانه‌ی مه‌جلیس له نامه‌یه‌كدا ڕۆژی ڕابردوو داوایان كردوه كه تویتێر شتێكی جیهانییه و تا ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران‌دا بووه و هه‌لی كاری زۆری خوڵقاندووه و لاوانی ئێران تێیدا چالاكن بۆ ده‌بێ فیلتێرینگ بكرێ.
وه‌زیرانی ئیتلاعات، پێوه‌ندی و تێكنۆلۆژیی زانیارییه‌كان، په‌روه‌رده و ڕاهێنان، دادگوسته‌ری، وه‌زیری علووم، توێژینه‌وه و تێكنۆلۆژی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و دوو نوێنه‌ری مه‌جلیس به ناوه‌كانی ڕه‌مه‌زان عه‌لی سوبحانی فه‌ر و محه‌ممه‌د كازمی ئه‌و نامه‌یه‌یان ئیمزا كردوه.
جگه له‌و ٦ وه‌زیره دوو نوێنه‌ری مه‌جلیسیش، فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پروپاگه‌نده‌ی ئیسلامی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی و نوێنه‌ری ده‌فته‌ری شورای بالای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ندامانی گرووپی كارن كه داوایان كردوه فیلتێرینگ نه‌كرێ.
مه‌حمود واعێزی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان و تێكنۆلۆژیی زانیارییه‌كان له ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی داوای له كار گرووه كردوه كه پێداچوونه‌وه به فیلتێرینگی تویتێر بكه‌ن و ئه‌وه تیلگرام نیه جیاوازی زۆری هه‌یه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا ئه‌ندامن.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌دوای فیلتێركردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێلگرام له هه‌وڵی فیلتێركردنی تۆڕه‌كانی دیكه‌ش دان. به‌ڵام تا ئێستا داخرانی تێلگرام له ئێران‌دا جێبه‌جێ نه‌كراوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. واعێزی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ له ٤٠ میلیۆن ئه‌ندامی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ته‌نیا یه‌ك میلیۆن كه‌س فیلتێرینگ كراون و له تێلگرام كشاونه‌ته‌وه.