قسه‌كانی مایك پۆمپئۆ له باره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و ئیسراییل و به‌شێك له وڵاتانی جیهان پشتیوانیان كرد و ڕه‌خنه‌ی توندیشی لێكه‌وته‌وه.
مایك پۆمپئۆ، له یه‌كه‌مین وتاری خۆیدا له پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: “ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به توندترین شێوه گه‌مارۆی مێژوویی ده‌خاته‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران كه تا ئێستا وێنه‌ی نه‌بووه.” پۆمپئۆ 12 مه‌رجی بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری كردووه.
بنامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسراییل پێشوازیی له قسه‌كانی پۆمپئۆ كرد گوتی: “پیتاندنی ئورانیوم، گه‌مارۆی توند و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وڵاتی سووریه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نیا سایسه‌تێكه كه سه‌قامگیر و هێوری بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی كرد پشتیوانی له ئه‌مریكا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا فیدریكا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی كرده‌وه و گوتی: هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نیه و ڕه‌خنه له پۆمپئۆ گرت كه له جیاتی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی چ شتێك ئارامی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناوچه و پێش به په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گرێ.
ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی پێشوازیی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا كرد و وه‌زیری ڕاوێژكاری له كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران فراوانخوازی نه‌كا و ئه‌سپی خۆی له ناوچه‌دا لینك نه‌دا.
هه‌روه‌ها ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه هاتنه‌ده‌ری ئه‌مریكای له به‌رجام به هه‌ڵه زانی و گوتی: ئه‌و وڵاته‌ی كه 15 هه‌زار كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و ئێستا هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌كا و پشتیوانی له‌و وڵاتانه كرد كه له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتبووی سایسه‌تی ئه‌مریكا و كشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی به باش زانی و پێداگریشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و 12 ماده‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێ هێمنی بۆ ناوچه ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێش به ئاژاوه‌گێرییه‌كانی ئێران له ناوچه‌دا ده‌گیردرێ.
بوریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا گوتی: گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئێران كارێكی گه‌لێك سه‌خت و دژواره و كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ كات ئه‌وه قه‌بووڵ ناكا واز له په‌ره‌سه‌ندنی مووشه‌كی بێنێ و له وڵاتانی دراوسێ بكێشته‌وه و پشتیوانی له میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان نه‌كا.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێرانیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێده‌نگ نه‌بووه و به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت و پۆمپئۆی به سیخوڕ زانی و له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بوو كه ئێمه بۆ دواوه ناگه‌ڕێینه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ كه دیپڵۆماتێكی پله به‌رزی ئێران كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتبووی، له وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گۆڕینی سیستمی كۆماری ئیسلامی له ئێرانه.
هیكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان و ئیمانۆئێل مه‌كرون قه‌راره له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته وتووێژ بكه‌ن و پاشان سه‌ردانی ڕووسیه‌ش بكه‌ن.