رۆژی دووشه‌ممه ١ی پوشپه‌ری ٩٤ ( ٢٢ی ژانوییه‌ی ٢٠١٥ ) شاندێکی رێکخراوی خێرخوازیی نێوده‌وڵه‌تیی “ئاشتی” به‌سه‌رپه‌رستیی سه‌رۆکی رێکخراوه‌که ” دلێر محمد صالح نقشبندی ” و به‌هاورێیه‌تی ابراهیم رشید عبدالله به‌رپرسی پێوهندییهنیشتمانییهکان ، دوکتۆر به‌سمه ئه‌لکوردی به‌رپرسی پێوه‌ندییه عه‌ره‌بییه‌کان و کارزان کاکه‌جوان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌هه‌ولێر یان کرد و له‌لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبهوهپێشوازییان لێ کرا . له‌و دانیشته دوو قۆڵییه دا زۆر بابه‌ت و ته‌وه‌ری پێوه‌ندیدار به‌پرسی کورد و چه‌مکه‌کانی دێمۆکراسی ، مافی مرۆڤ ، ئاشتی و به‌تایبه‌ت پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هاتنه‌به‌ر باس و قسه‌یان له‌سه‌ر کرا . سه‌رۆکی رێکخراوی خێرخوازیی نێوده‌وڵه‌تیی “ئاشتی” له‌بابه‌ت ئه‌رکی رێکخراوه که له‌ئاستی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌و جیهان دا و به‌تایبه‌ت ئه‌و ره‌ساله‌ته مرۆڤایه‌تییه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانیان روون کردنه‌وه‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و پێداگری له‌سه‌ر چه‌سپاندن و جێگیرکردنی ئه‌و چهمکانهکردهوه
. دواتر نوێنه‌ری حیزب ئیبراهیم زێوه‌یی له بابه‌تێک له سه‌ر ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ئاماژه‌ی به‌سیاسه‌تی ئینکاری مافه‌نه‌ته‌وه‌یی ، سیاسیی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکانی خه‌ڵکی کورد له‌ئێران کرد و له‌و پێوەندییەدا قامکی له سه‌ر ئێعدامی لاوانی نیشتمانپهروهرو کوشتنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوڵبه‌ر هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر سنور کرد و هیوای خواست که رێکخراوی ئاشتی خێرخوازی زیاتر له‌وه پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت شکه‌نجه، ئێعدام و کوشتنی کوڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخاته به‌رنامه‌ی کاری خۆی و رووماڵیان بکاو لەقاویان بدات . دواتر دوو لایه‌ن له سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌هێزترکردنی ئه‌و دیدار‌و چاوپێکه‌وتنانه له مهر بابه‌ت و پرسگه‌لی پێوه‌ندیدار به‌مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌مکی ئاشتی و دێمۆکراسی و دیالۆگ دا ، پێداگرییان کرده‌وه.