بە مەبەستی شەرمەزار کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەحکووم کردنی ئێعدامی تێکۆشەری کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان شەهید مەنسوور ئاروەند و هەروەها داکۆکی لە بەندکراوانی سیاسی ناوچاڵە ڕەشەکانی ئەو ڕژیمە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و رێکخراوی ماف لە وڵاتی سویس، هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکانی شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧-٦-٢٠١٥ی زایینی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە شاری ژنێف و لە بەدەرم بینای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکدەخات.
داوا لە گشت حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کەسایەتییە خاوە هەڵوێستە کوردستانی و ئێرانییەکانی نێشتەجێی ئەو وڵاتە دەکەین کە لەو خۆپیشاندانە دا هاوکار و هاوهەنگاومان بن.
ڕۆژ: شەممە
ڕیکەوتی: 27/6/2015
کاتژمێر ٢ تا ٤ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ
– حیزبی دیموکراتی کوردستان
– ڕێکخراوی ماف