کاربەدەستێکی وەزارەتی خوێندن و پەروەردەی ئێران دەڵێ لە ساڵی خوێندنی ئەمساڵدا (٩٦_٩٧) لانیکەم ١٤٢ هەزار منداڵ لە خوێندن دابڕاون.
ڕیزوان حەکیمزادە، بریکاری وەزیری پەرورەدەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە دەڵێ: لە ئێستادا لە ئێران ٣ میلیون و ٢٠٠ هەزار منداڵ هەن کە وازیان لە خوێندن هێناوە و زۆرینەی ئەو منداڵانە ئی پارێزگا هەژار، بێبەش و پەراوێزخراوەکانی وڵاتن.
کورستان وەک ناوچەیەکی پەراوێزخراو لە نەخوێندەوار هێشتنەوەشدا پشکی شێری پێ دەبڕێ. ئامارە دەوڵەتییەکان دەڵێن: پارێزگای سنە زیاتر لە ٢٨٦ هەزار نەخوێندەواری بەتەواو مانا و ٢٦٢ هەزار کەسی کەمسەوادی هەیە و له ئێستادا پتر له ٣٠٠ هەزار كەس له شار و ناوچهکانی پارێزگای کرماشان نەخوێندەوارن. هەر وەها لە پارێزگای ورمێ ١٨٣ هەزار کەس و له پارێزگای بچووکی ئیلامیشدا ٣٠ ههزار کهس به تهواوی نهخوێندهوارن.