سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌رجام شكست بێنێ و ئێمه‌ش پیتاندنی ئورانیمی سه‌دی ٢٠ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو پاش چاوپێكه‌وتن به كۆمیسێری وزه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌رجام شكست بێنێ بژێره‌ی دیكه‌مان هه‌یه و له‌وانه‌یه پیتاندنی سه‌دی ٢٠ی ئورانیوم ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام به پێی ڕێكه‌وتنی ناوكی ئێران ده‌توانێ تا سه‌دی ٦/٣ ئورانیوم بپیتێنێ.
ساڵحی چاوه‌ڕوانیی له ئورووپا ئه‌وه‌یه كه پێش به گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی وڵاته‌كه‌ی بگرن.
میگڵ ئاریاس كانتینه، كۆمیسێری وزه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش ڕۆژی ڕابردوو له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران گوتی، “ئێمه په‌یامی دۆستایه‌تیی خۆمان بۆ ئێران ناردووه تا ئه‌و كاته‌ی پێبه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بن، ئورووپاش پێبه‌ندی ماده‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه.”
هه‌روه‌ها كۆمیسێری ئورووپا ڕایگه‌یاند كه ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ كه شیركه‌ته ئورووپاییه‌كان بتوانن له ئێران چالاكی خۆیان بكه‌ن ئه‌وه له حاڵێكدایه كه تا ئێستا 8 شیركه‌ت و بانكی ناسراوی جیهانی له هه‌وڵی كشانه‌وه له ئێراندان.
پاش ڕاگه‌یاندنی هاتنه‌ده‌ری ئه‌مریكا له به‌رجام مۆڵه‌تی 180 ڕۆژه‌ی داوه كه گه‌مارۆكانی به‌شی نه‌وت و ئاڵوگۆڕی ماڵیی ئێران بێنه‌وه جێی خۆیان و ئابووریی ئه‌و وڵاته ئیفلیج بكا.
یه‌كیه‌تیی ئورووپا وه‌ك خۆی هیچ كام له حوكمی دادگاكانی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی دژی ئێران به ڕه‌سمی ناناسێ و به‌ڵام ده‌ڵێ قسه‌ی ئه‌وه‌م نیه كه هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگاكانی ئه‌مریكا چ ده‌بێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر له ئێستاوه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كدایه كه مه‌عامه‌لاتی بانكیی خۆی به شێوه‌یه‌ك بكا كه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا نه‌یگرێته‌وه به ئاسانی بتوانێ پاره‌ی نه‌وت و بازرگانیی وڵاته‌كه‌ی بگوازێته‌وه.