نێردراوی سه‌ركۆماری ڕووسیه ڕایگه‌یاند كه هێزه بیانییه‌كانی وه‌ك ئێرانییه‌كان، توركه‌كان، ئه‌مریكاییه‌كان و حیزبوڵای لوبنان له سووریه بكشێنه‌وه.
ئه‌له‌كساندێر لاورنتینۆف، نێردراوی پوتین سه‌ركۆماری ڕووسیه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هێزه نیزامییه‌كانی وڵاتانی بیانی وڵاتی سووریه به‌جێ بێڵن.
پێشتر پوتین له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د گوتبووی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سووریه به‌سه‌ر تیرۆریزمدا و به‌ره‌پێشچوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ڕه‌وتی سیاسی له‌و وڵاته ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه هێزه بیانییه‌كان ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن.
ئه‌له‌كساندێر پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر ئاڵۆزتر له‌وه‌یه كه به ته‌نیا جێبه‌جێ بكرێ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره به ڕێكه‌وتن بگه‌ن و ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك شه‌ڕ و گرژییه‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌م بووه‌ته‌وه.