به دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران، دووهه‌مین گه‌وره بانكی ئاڵمان چالاكییه‌كانی خۆی له ئێران ڕاگرت.
یه‌كێك له وته‌بێژانی بانكی “DZ” كه مه‌قه‌ڕی سه‌ره‌كیی له فرانكفۆرته، گوتی، هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆمان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران له ڕۆژی یه‌كه‌می ژوئیه‌وه ڕاده‌گرین.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتەرز وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: پاش ڕاگه‌یاندنی تڕا‌مپ و كشانه‌وه‌ی له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆمه‌ڵێك بانك و شیركه‌تی ناسراوی جیهانی و ئورووپای چالاكییه‌كانی خۆیان له ئێران تا ئه‌و كاته‌ی ترامپ دیاری كردووه ڕاده‌گرن.
شیركه‌تی نه‌وتیی توتاڵی فه‌رانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به دوای هاتنه‌ده‌ری ترامپ له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و شیركه‌ته تا ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی له ترسی سزای گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته ڕاده‌گرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و شیركه‌ته ده‌ڵێ: تا ئێستا بڕی ٤٠ میلیۆن یوڕۆی تێچوو له پڕۆژه‌ی فازی ١١ی پارسی باشوور له ئێران كردووه.
هه‌روه‌ها شیركه‌ت و بانكه‌كانی توتاڵی فه‌رانسه، زیمێنسی ئاڵمان، گازی له‌هێستان، شیركه‌تی پۆڵای دنیلی ئیتالیا و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانیی جیهان مولێر – مێرسكی دانمارك له هه‌وڵی ڕاگرتنی هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆیان له‌و وڵاته داوه.