شیركه‌تی نه‌وتی تۆتاڵی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند چی دیكه هاوكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ناكه‌ین و نامانهه‌وێ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بمانگرێته‌وه.
شیركه‌تی فه‌رانسه‌ویی تۆتاڵ بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆری هه‌وڵدا و ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوان بوو كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیس و سپای پاسداران ڕێكه‌وتن و فازی ١١ پارسی باشووریان به‌و شیركه‌ته دا. ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه به‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و وڵاته تووشی قه‌یرانی ئابووری ده‌بێ و ئێمه‌ش هاوكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ڕاده‌گرین.
تۆتاڵ ڕۆژی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆمان له ئێران تا پێش ١٨ نوامبر كه واشنتگتۆن دیاری كردووه ده‌بێ كۆتایی پێ بێنن.
به به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی سیاسی فه‌رانسه بتوانن ئه‌مریكا به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن كه گه‌مارۆكان ئه‌و شیركه‌ته نه‌گرێته‌وه ئێمه ده‌مێنینه‌وه و هاوكاریی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین.
وتووێژی نێوان كۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ئورووپا به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ درێژه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌تای وتووێژه‌كانیان به باش وه‌سف كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی تۆتاڵ له هه‌واڵده‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ڕێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی نه‌وتیی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی نه‌وتی كۆره‌نج ئه‌نجام داوه.
ئه‌و شیركه‌ته له ژێر ناوی پێرگس كه له وڵاتانی بریتانیا، ئیرله‌ند، فلیپین، ئیمارات و نۆڕوێژ پێك هاتووه ص تا ئێستا هیچ لایه‌نێك باسیان له‌و ڕێكه‌وتنه نه‌كردووه به‌ڵام ئیرنا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه به ئه‌نجام بگا ڕۆژانه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران بۆ 200 هه‌زار بۆشه‌ك له ڕۆژدا به‌رز ده‌كاته‌وه.